Posts

Showing posts from February, 2026

ئاسۆ رۆستەم سەرکردایەتی زاخۆی کرد بۆ بردنەوەیەکی گرنگ

زاخۆ لە گەڕی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکی گرنگی لەنێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نەفتی بردەوە. زاخۆ لە سەرەتاوە بە گوشارێکی زۆرەوە دەستی بەیارییەکە کرد و لە خولەکی 27ـدا لەرێگەی ئاسۆ رۆستەمەوە، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە گۆڵەکە بە ئەسیستێکی جوانی حەسەن رائید بوو. زاخۆ تەنیا بەو گۆڵەوە نەوەستا و پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، لە خولەکی 39ـدا ئێچیتا دیپۆتی، گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد، ئەمجارەیان ئاسۆ رۆستەم رۆڵی دروستکەری گۆڵەکەی بینی. یارییەکە لە گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات و چۆفۆ کویتۆ لە خولەکی 33ـدا کارتێکی زەردی وەرگرت. لە گێمی دووەمدا، راهێنەری هەردوو تیپ چەندین گۆڕانکارییان ئەنجامدا و شێرکۆ کەریم هاتە نێو یاریگە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئەنجامە بکات، دوایین گۆڕانکارییەکانی زاخۆ لە خولەکی 90ـدا بوو کاتێک ئاسۆ رۆستەم و حەسەن رائید لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا یاریگەیان جێهێشت. لەم یارییەدا ئاسۆ رۆستەم بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا. بەم ئەنجامە زاخۆ سێ خاڵی گر...

کتێبی "یەکەمین خۆشنووسی رۆژنامەگەریی کوردی" بڵاودەکرێتەوە

Image
‌‌‌

لە بەریتانیا جگەرەکێشان و ڤەیپ لە نزیک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان قەدەخە دەکرێت

Image
حکومەتی بریتانیا راوێژێکی گشتی دەستپێکردووە بۆ فراوانکردنی ئەو شوێنانەی جگەرەکێشانیان تێدا قەدەخەیە، هەروەها ناساندنی شوێنی نوێ کە کێشانی ڤەیپ و تووتنیشیان تێدا قەدەخە دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی باشتر بۆ منداڵان و کەسانی لاواز لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دووکەڵ. لە پلانە نوێیەکە حکومەت بەنیازە جگەرەکێشان و ڤەیپ لە گۆڕەپانەکانی یاریی منداڵان و ناوەندەکانی خوێندندا قەدەخە بکات، هەروەها شوێنەکانی دەرەوەی ناوەندە تەندروستییەکانی وەک نەخۆشخانەکانیش دەبنە شوێنی بێ جگەرە و ڤەیپ. وێس ستریتینگ وەزیری تەندروستیی بریتانیا، رایگەیاند: "هیچ منداڵێک لە گۆڕەپانی یاریکردندا یان هیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانەدا نابێت ئازار بچێژێت چونکە کەسێکی دیکە جگەرە دەکێشێت، دووکەڵی دەستی دوو مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات و ئێمە دەمانەوێت منداڵان و نەخۆشەکان لە زیان بپارێزین." پڕۆفیسۆر کریس ویتی سەرۆکی پزیشکانی ئینگلتەرا گوتی: "ئەو کەسانەی جگەرەناکێشن بەڵام بەرکەوتەی دووکەڵی دەستی دوو دەبن، دەکرێت کاریگەریی زیانبەخشی بەرچاویان لەسەر تەندروستییان هەبێت، لەوانە زیادبوو...

سوپرایزی ریال مەدرید بۆ هاندەرانی

Image
  یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئامادەدەکات و دوو یاریزانی دیار لە پلانەکانی یانەکەدان بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات.   هەواڵی میدیای ئەرجەنتینی، کریستیان رۆمێرۆ لە کارگێڕیی تۆتێنهام رازی نییە، ریال مەدرید چاودێری تواناکانی دەکات. سەرچاوەکە دەڵێت "توانای جەستەیی، خێرایی، یاریی باش بە تۆپ، ئەزموونی لە خولی ئینگلیزی، هۆکارن بۆ ئەوەی ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی یاریزانەکە بکاتەوە.   تەمەنی یاریزانەکە 27 ساڵە، گرێبەستەکەی لە 2029 کۆتاییدێت، نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.   یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی لە پلانەکانی یانەی شاهانەدایە، نیکۆ شلۆتەربێک، یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییە و ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانە ئیسپانییەکەوە بەستراوەتەوە.   رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، وێستگەی سەرەکی و باشترین بۆ نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری بۆرووسیا دۆرتموند، یانەی ریال مەدریدە، یاریزانەکە لە پلانەکانی یانەکەدایە و نرخەکەی لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆیە و کێشەی لە نرخەکەیدا نییە.   یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ئەو یاریزانە د...

هەولێر؛ فیلمی سینەمایی 'ماریانە' نمایش کرا

Image
  بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، لە درێژەی چالاکییەکانیاندا، لە چوارچێوەی پرۆژەی 'سینەما و جەماوەر' فیلمی سینەمایی 'ماریانە'کە  لە نووسین و دەرهێنانی رەفیق حەنا، لە نمایشێکی تایبەتدا لە ئیمپایەر سینەما، نمایش کرد. چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، دەربارەی نمایشکردنی فیلمەکە، بە کوردستان24ـی راگەیاند "چیرۆکی فیلمی سینەمایی 'ماریانە'  کۆمەڵایەتییە و بەزمانی سریانیی و ژێرنووسی کوردییە. جیاوازی ئەم فیلمە لەگەڵ فیلمەکانی دیکە، ئەوەیە کە دونیایەکی دروست کردووە لە منداڵ. واتە هەموو کاراکتەرەکان منداڵن، بەڵام رۆڵی گەورەساڵان، وەکوو بەڕێوەبەری پۆلیس و قوتابخانە، دادوەر و شۆفێر دەبینن.  شاخەوان مستەفا گوتیشی: ئێمە بەباشی دەزانین ئەو جۆرە فیلمانە هەبێت، چونکە ئێمە دەرگامان بۆ هەموو چین و توێژێک کراوەیە، جا  کورد بێت یان لە نەتەوەیەکی تر بێت. چونکە پەیامی کوردستان پەیامی پێکەوە ژیانە، بۆیە هەموو پێکهاتەکان کە هونەرمەندن، ئەگەر پرۆژەی هونەرییان هەبێت، بەتایبەت لەبواری فیلم، ئێمە دەرگایان بۆ دەکەینەوە و خزمەتیان دەکەین وەک چۆن خزمەت...