ئاسۆ رۆستەم سەرکردایەتی زاخۆی کرد بۆ بردنەوەیەکی گرنگ

زاخۆ لە گەڕی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکی گرنگی لەنێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نەفتی بردەوە. زاخۆ لە سەرەتاوە بە گوشارێکی زۆرەوە دەستی بەیارییەکە کرد و لە خولەکی 27ـدا لەرێگەی ئاسۆ رۆستەمەوە، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە گۆڵەکە بە ئەسیستێکی جوانی حەسەن رائید بوو. زاخۆ تەنیا بەو گۆڵەوە نەوەستا و پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، لە خولەکی 39ـدا ئێچیتا دیپۆتی، گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد، ئەمجارەیان ئاسۆ رۆستەم رۆڵی دروستکەری گۆڵەکەی بینی. یارییەکە لە گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات و چۆفۆ کویتۆ لە خولەکی 33ـدا کارتێکی زەردی وەرگرت. لە گێمی دووەمدا، راهێنەری هەردوو تیپ چەندین گۆڕانکارییان ئەنجامدا و شێرکۆ کەریم هاتە نێو یاریگە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئەنجامە بکات، دوایین گۆڕانکارییەکانی زاخۆ لە خولەکی 90ـدا بوو کاتێک ئاسۆ رۆستەم و حەسەن رائید لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا یاریگەیان جێهێشت. لەم یارییەدا ئاسۆ رۆستەم بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیستێک وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا. بەم ئەنجامە زاخۆ سێ خاڵی گرنگی خستە سەر خاڵەکانی و ئێستا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.

Comments

Popular posts from this blog

هەولێر؛ فیلمی سینەمایی 'ماریانە' نمایش کرا

لە بەریتانیا جگەرەکێشان و ڤەیپ لە نزیک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان قەدەخە دەکرێت

سوپرایزی ریال مەدرید بۆ هاندەرانی